نوێترین لێدوانی ئێران لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی

ئەم بابەتە 45 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی تەکنەلۆژیای ناوکی، حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵ نادات بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و لە ساڵی 2015ەوە بەشێوازێکی یاسایی و شەرعی پەرەی بە چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانیداوە.

روحانی وتی: دوپاتی دەکەینەوە هێشتا لەسەر پەیمانی خۆمان ماوین لەبارەی پابەندبوون بە سنوردانان بۆ بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، جەختی لەوەشکردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هیچ هاوکارییەکی ئێرانی نەکردووە لە برەودان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

دوای چوار رۆژ لە گفتوگۆکردن، کۆبوونەوەی لایەنەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ڤێنا کۆتاییپێهات و لە کۆتا رۆژیشدا بەشداربووان تاوتوێی نەخشەڕێژی گەڕاندنەوەی ئەمریکایان کرد بۆ رێککەوتنەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە چەندین جارە تاران داوای گەڕانەوەی بێمەرجی واشنتۆن بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و لابردنی تەواوی سزاکان لەسەر ئێران دەکات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک