بایدن: بەڵێ دەگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند، دەگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

لە چاوپێکەوتنەکەدا جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، بە بێ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران رووبەڕووی بارودۆخێک دەبینەوە تێیدا سعودیە، تورکیا، میسڕ و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پەرە بە چەکی ئەتۆمی دەدەن.

لەبارەی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بایدن دەڵێت: کارەکە ئاسان نییە، بەڵام بەڵی دەگەڕێینەوە، ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشانی وڵاتەکە هەوڵ دەدەین بۆ زیاتر سنوردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکی ئێران.

بایدن جەختی لەوەش کردەوە، بنیادنانی توانا ئەتۆمییەکان لەم بەشەی جیهاندا کۆتا شتە کە ئێمە دەمانەوێت.

لەماوەی رابردوودا، جۆ بایدن رایگەیاند، ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا براوە بێت ئەوا پلان دادەنێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا