ئەڵمانیا: ئامانجمانە ئێران نەتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، گەڕانەوە بۆناو رێککەوتنی ئەتۆمی تاکە رێگەیە بۆ رێگریکردن لەئێران لەهەبوونی چەکی ئەتۆمی.

لەوبارەیەوە هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەکرد، کات فاکتەرێکی کارایە لەدانوستانەکانی ڤیێنا لەپێناو زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کە لەساڵی 2015 دەستیپێکردووە.

هایکۆ ماس لەبارەی کۆبوونەوەی هاوتاکانی لەناو یەکێتی ئەوروپا لەبرۆکسل باسی لەوەکرد، دانوستانەکان سەخت و دژوارن، بەڵام سەرجەم بەشدابووان لەکەشێکی بنیادنەردا گفتوگۆ دەکەن، وتیشی: دیالۆگی ئەتۆمی ئێران لەڤیێنا کاتێکی زۆری پێدەچێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی: ئامانجمان گەڕانەوەیە بۆناو رێککەوتنی تەواوەتی ئەتۆمی ئێران چونکە ئەوە تاکە رێگەیە بۆ رێگریکردن لەو وڵاتە لەهەبوونی چەکی ئەتۆمی.

هەفتەی رابردوو بەرپرسانی ئەمریکا گەڕانەوە ڤیێنا بەمەبەستی بەشداریکردن لەخولی چوارەمی دیالۆگی ناراستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەبارەی گەڕانەوە بۆناو رێککەوتنی ئەتۆمی کە لەساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لێی کشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا