هەناردەی توركیا بۆ عێراق كەمی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چارەكی یەكەمی ئەم ساڵ هەناردەی توركی بۆ عێراق كەمیكردووە، هاوكات سەرۆكی دامەزراوەكی لێكۆڵینەوە و راوێژكاری رایدەگەیەنێت دوو هۆكار لە پشتەوەی پاشەكشەی هەناردەی كەلوپەلی توركین بۆ عێراق.

رۆژی یەكشەممە 30_4_2023 مەنار عوبەیدی، سەرۆكی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژی ئابووری رایگەیاند، هەناردەی توركی لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ (2023) بۆ عێراق بە رێژەی 17% كەمیكردووە، كە لە كۆی گشتی تەواوی ساڵەكە دەگاتە رێژەی 32% و بۆ هەر وەرزێكیش دەكاتە بڕی 2.2 ملیار دۆلار، لە كاتێكدا لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2022 رێژەكەی گەیشتبووە 2.7 ملیار دۆلار.

سەرۆكی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ لێكۆڵینەوە و راوێژی ئابووری ئاماژەی بەوە كردووە، بوومەلەرزەكەی شوباتی ئەم ساڵ كە چەندین ناوچەی گرنگی پیشەسازی و كارسازی توركیای گرتەوە، هاوكات لەگەڵ ڕێككارەكانی ئەم دواییە بۆ رێكخستنەوەی گواستنەوەی دارایی بۆ توركیا، دوو هۆكاری سەرەكی بوونە بۆ پاشەكشەی هەناردەی توركیا بۆ عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا