کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەم، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی هەینی1ی کانوونی یەکەم، ئاسمان نیمچەهەور بۆ ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی :17 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 11پلەى سیلیزى

سۆران : 16پلەى سیلیزى

گەرمیان : 22پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا