كازمی و جۆنسن لەبارەی داعشەوە كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەینێ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ تاتوێكردن لەبارەی پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا و هەماهەنگی سەربازی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش كۆببنەوە.

هیشام داود،راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە میدیا عێراقیەكانی رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا بڕیارە، رۆژی پێنج شەممە مستەفا كازمی لەگەڵ بۆریس جۆنسن كۆبێتەوە.

باسی لەوەشكرد، ئامانجی كۆبونەوەكەش گفتوگۆكردنە لە بارەی پرسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا و هەماهەنگی سەربازی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش، لەگەڵ پتەوكردنی هاوكاری ئابوری و ژمارەیەك دۆسیەی دیكە.

رۆژی 18ی ئەم مانگە مستەفا كازمی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای دبلۆماسی سەردانی وڵاتانی ئەوروپای كرد و لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا و راوێژكاری ئەڵمانیا لەسەر چەند پرسێك كۆبوەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا