پۆڵەتیك پرێس
لەم هەفتەیەدا شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆك فراكسیۆن و لیژنه‌كانی دارایی و سامانه سروشتیه‌كان كۆده‌بێته‌وه، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی‌یش ئامانجی كۆبونەوەكە دەخاتەڕوو.
سەردانی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هەرێم بۆ پەرلەمان دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق دێت، كە دوای چەندین سەردانی شاندەكە بۆ بەغدا و كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە كۆتای مانگی ئادار بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانەوە یاساكە پەسەندكرا.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “سەردانی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پەرلەمان و كۆبونەوەی لەگەڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆك فراكسیۆن و لیژنه‌كانی دارایی و سامانه سروشتیه‌كان بە ئامانجی گفتوگۆكردنە لەبارەی چەند پرسێك بەتایبەت بارودۆخی دارایی و پرسی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا”.
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی وتیشی “دەمانەوێت بچینه ورده‌كاری دۆخی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، دەمانەوێت بزانین موچەی فەرمانبەران و لێبڕینی موچهچی لێدێت و چۆن دەبێت”.