پۆڵه‌تیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی عێراق بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا و هاتنی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا بۆ عێراق چەند بڕیارێك دەردەكات و به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ئاراسته‌ی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ده‌كات.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ڕێگه‌ی نوسراوێكه‌وه كه‌به‌هۆی بەهۆی هەڵكشانی بێشوماری ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ریكردووه، زه‌نگی مه‌ترسی لێداوه‌و دوو بژاردەی خستووه‌ته بەردەم لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ئەنجوومەنی وەزیران، كە گرنگترینیان بریتییە لە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی دووهەفتە و داخستنی سنوورەكان لەبەردەم هاتووچۆی گەشتیاراندا.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، بڕیار دراوە بە داخستنی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ئه‌ویش به‌جۆرێك لەرۆژی 18ی ته‌مموزه‌وه تا 16ی مانگی ئابی داهاتوو لەگەڵ پەیڕەو كردنی خوێندن به‌شێوه‌ی ئەلیكترۆنی.
هاوكات داوای قەدەغەكردنی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی هاوڵاتیان و داخستنی مزگەوتەكان كراوه.
لە نووسراوەكەدا جەختیش لە كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان بەڕێژەی 25 % كراوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا جەختی لەو بڕیارانە كردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو بڕیارانە خراونەتە بەردەم لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی وەزیران، چونكە دۆخەكە پێویستی بە ڕێكاری توند هەیە بەتایبەت ئەگەر كۆرۆنا بەرەو هەڵكشانی زیاتر بچێت.