عێراق چوار دەروازەی سنوری نوێ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی عێراق بڕیاردا بەكردنەوەی چواردەروازەی سنوری لەگەڵ ئێران و سعودییەدا و یەكێك لەدەروازەكانیش دەكەوێتە سنوری  هەرێمی كوردستان و مەرجییش بۆكردنەوەی دانراوە.

عەمید سالار عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی دەروازە سنورییەكانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق بڕیاریداوە بەكردنەوەی چواردەروازەی سنوری كە سێ دەروازەیان لەگەڵ ئێراندایە و دوو لەودەروازانە  دەكەونە پارێزگاكانی بەسرە و واست  لەگەڵ ئێران و دەروازەیەكیشیان دەوێتە هەرێمی كوردستان و ئەو دەروازەشی لەگەڵ سعودییە دەیكاتەوە دەكوێتە سنوری سەمماوە.

وتیشی، ئەو دەروازەیەی لەهەرێمی كوردستان بەمەرج بڕیاری كردنەوەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ دەرچووە دەكەوێتە ناوچەی سازان لەسنوری پارێزگای هەڵبجە.

راشیگەیاند، بۆ كردنەوەی هەردەروازەیەكی نوێ لەهەرێمی كوردستان بەغدا مەرجی بۆ هەرێمی كوردستان داناوە ئەویش بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019 ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە  كە دەبێت دەروازە سنورییەكانی هەرێم ببەسترێنەوە بە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراقەوە.

بەوتەی عەمید سالار عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی دەروازە سنورییەكانی هەرێم، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند بێن بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی كە دەبێت دەروازە سنورییەكانی هەرێم ببەسترێنەوە بە دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراقەوە.ئەوكاتە بڕیاری كردنەوەی دەروازەی نوێ لەهەرێم دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵام ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیراوە هیچ دەروازەیەكەی نوێ بۆهەرێمی كوردستان ناكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا