میدیای فەرمی یەكێتی: یەكێتی پیلانگێریەكی دیکەی پارتی دژی سلێمانی پووچەڵ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، یەكێتی لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەدابینكردنی دەرمان و پێداوستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی ئەمجارەش پیلانێكی پارتی دژی سلێمانی پووچەڵكردەوە و رێگریكرد ناحەزان دەستوەردەنە تەندروستی گشتی و تەندروستی هاوڵاتیان بخەنە نێو ململانێی سیاسیی ناپاك كە دەیكەن و یاری بە ژیانی مرۆڤ و نەخۆش بكەن بۆ بەرژەوەندی حزبی و بەدەستهێنانی پلە و پۆست لەبەغدا.

بەشی هەواڵ و بەدواداچوونی گەلی كوردستان رایگەیاند: زیاتر لەمانگێگە پزیشك و بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی هاوار دەكەن كە بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشكی كەرتی تەندروستی لەلێواری كەوتن دایە و زەنگی مەترسی لێدرا بۆ ئەوەی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بێنە سەرخەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەڵام تائێستا هیچ وەڵام و هەنگاوێكی كرداری لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە نەبینراوە، بگرە لە كۆبوونەوەكانی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم بابەتە لەلایەن وەزیری تەندروستییەوە كە پارتییە نەخراوەتەوە نێو بابەتی كۆبوونەوەكان بۆ ئەوەی قسەی لەسەر بكرێت و كێشەكان دەستنیشان و چارەسەر بكرێن.

وەك لە راپۆرتەكەی بەشی هەواڵ و بەدواداچوونی گەلی كوردستان هاتووە ئەمە لەهەر وڵاتێكی تر ڕووبدات یەكسەر كۆبوونەوەی نائاسایی و بەپەلە لەلایەن حكومەتەوە ئەنجامئەدرا لەبەر ئەوەی ئەم بابەتە پەیوەستە بەتەندروستی گشتی و ژیانی هاوڵاتیانەوە، بەڵام وەك بینیمان مەسرور بارزانی سەرۆكی كابینەی نۆیەم كە دروشمی چاكسازی بەرزكردووە نەك هیچ هەنگاوێكی كرداری نەبووە، بگرە هیچ قسەیەكی نەبووە لەسەر ئەم بابەتە هەستیارە وەك ئەوەی تەندروستی سلێمانی بەشێك نەبێت لە سیستمی تەندروستیی هەرێمی كوردستان.

باس لەوەشكراوە، بەم بێدەنگییەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەركەوت كە نەك لەڕووی دارایی و پێدانی مووچەوە سلێمانی ئابڵۆقە دراوە، بەڵكو لەڕووی تەندروستی و پزیشكیەوە سلێمانی ئابڵۆقە دراوە و بەم بێ دەنگییەی سەرۆكی حكومەت پیلان و پیلانگێری پارتی ئاشكرا بوو كە دەیانویست كەرتی تەندروستی لەسلێمانی پەكی بخەن و نەخۆشخانەكان دابخرێن و نەخۆش بكەوێتە سەر جادە بێ دەرمان و چارەسەر و یەكێتی خەتابار بكەن.

ئەوەش روونكراوەتەوە، بەڵام یەكێتی لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەدابینكردنی دەرمان و پێداوستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی ئەمجارەش پیلانێكی پارتی دژی سلێمانی پووچەڵكردەوە و رێگریكرد ناحەزان دەستوەردەنە تەندروستی گشتی و تەندروستی هاوڵاتیان بخەنە نێو ململانێ سیاسیی ناپاك كە دەیكەن و یاری بە ژیان مرۆڤ و نەخۆش بكەن بۆ بەرژەوەندی حزبی و بەدەستهێنانی پلە و پۆست لەبەغدا.

لە درێژەی راپۆرتەكەدا تیشك خراوەتەسەرئەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای دروستبوونی كەمی پێداویستی پزیشكی و دەرمان كە بە پیلانگێری بەرپڕسانی پارتی لە حكومەت دروست دەكرێت هەمیشە هاوكار و پشتیوانی كەرتی تەندروستی بووە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین و توانیویەتی ئەو كەلێنانە پڕبكاتەوە كە گرفتی لەبەردەم خزمەتگوزارییە پزیشكی و تەندروستییەكان دروستكراون و پیلانگێری ناحەزان پووچەڵ و گۆڕ بەگۆڕ بكات.

هێما بەوەشكراوە، كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی-یش لە دەباشان لەگەڵ خوێندكاران، كاسبكاران، تەندروستكاران، پیشەوەران پەیامێكی ڕوون و ئاشكرایە بۆ ناحەز و پیلانگێران كەیەكێتی هەمیشە بەرگری لەمافەكانی هەموو توێژەكانی كۆمەڵگا دەكات و ناهێڵێت كەرتی پەروەردە و فێركردن و تەندروستی و خزمەتگۆزاری و بازار پەك بخرێن و بەرگریكاری سەرسەخت دەبێت بۆ هەموو سیكتەرەكانی ژیان بۆ ئەوەی ژیان لەهەرێمی كوردستان بەسەوزی بمێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا