هێرشێکی داعش دەیان کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داعش لە باشووری دێرەزۆر هێرشیکردە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی، کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دۆمەڵان بوون و بەوهۆیەوە 18 کەس کوژران.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی داعش لە گوندەکانی باشووری دێرەزۆر 18 کەس  کوژران، کە چواریان ئەندامی کەتیبەی سەربازیی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژێمی سووریان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، جگە لە کوژراوەکان 16 کەسی تر بریندار بوون و 50 کەسیش بێسەروشوێنن.

ڕوانگەی سووری ڕایگەیاندووە، هێرشەکە لە دەشتاییەکانی کەباجیب بووە لە باشووری دێرەزۆر، لەلایەن چەکدارانی کەتیبەی دیفاع وەتەنی سەر بە ڕژێمی سووریاوە بەرپەرچ دراونەتەوە و شەڕ و پێکدادان درووست بووە، لە ئەنجام دا 13 ئۆتۆمبێل سووتاون.

ژمارەیەكی زۆری قوربانیانی هێرشەكەی داعش لە ژن و منداڵ پێكهاتون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا