لە پیرەمەگرون خۆپیشاندەران بارەگای چەند حزبێكیان سوتاند

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە خۆپیشاندەرانی ناحییەی پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی چوونە سەر بارەگای لقی پارتی و كۆمیتەی یەكێتی و مەكۆی گۆڕان لە ناحییەكەو هەرسێ بارەگاکەیان سوتاند.

خۆپیشاندەران سەرەتا رێگەی سەرەكی سلێمانی – كەركوكیان داخست، بەڵام دواتر بەئاڕاستەی شوێنی بارەگای بەشێك لە حزبەكان رۆشتن.

دواتریش بەردەوامی خۆپیشاندانەكان گرژی لێكەوتەوەو چەند بارەگایەكی حزبی سوتێنران.

بەهۆی خراپی ئەدای حكومەت و دابین نەكردنی موچەی فەرمانبەران ماوەی چەند رۆژێكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایانكرد ئەگەر حكومەت توانی باشكردنی ژیانی هاوڵاتیانی نییە ئەوا با دەستلەكاربكێشێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا