مەكتەبی سیاسی یەكێتی چەند تەوەرێك تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 13_5_2023 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی كۆبووەوە.

‎لەو كۆبوونەوەیەدا كە جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهاتنەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و گەڕانەوەی بە تەندروستییەكی باشەوە، رەوشی سیاسیی كوردستان و عێراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

هەروەها جەخت لە یەكڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی كرایەوە بەئامانجی باشتركردنی ژیانی كۆمەڵانی خەڵك و گەشەپێدانی دیموكراسی.

‎مەكتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو كەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی كوردستان و پەرۆشیی لایەنەكانی كوردستان و دۆستەكانی گەلەكەمان بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی و یەكخستنی تواناكان دەربڕی و هیوای خواست حوكمڕانی و سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی گەشەكردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا