“کازمی نەزانترین سەرۆک وەزیرانی مێژووی عێراقە”

پۆڵەتیک پرێس

پەرلەمانتارێکی سەربەخۆی عێراق رەخنەی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران گرت و وتی: عێراق لەگەڵ نەزانترین سەرۆک وەزیرانی مێژوویدا دەژی.

باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کازمی بەهۆی نەبوونی هۆشیاری و درکی سیاسی بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانی گەل، خراپترین حکومەت لە مێژووی عێراقدا بەڕێوەدەبات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کازمی نەزانترین سەرۆک وەزیرانی مێژووی عێراقە بەهۆی نەبوونی ئازایەتی لە بڕیاردان و هەڵخەڵەتاندنی گەل”.

روونیشیکردەوە، حکومەت پێویستە بڕیاری بوێرانە لە بەرژەوەندی گەلەکەی بدات و لەڕووی ئابوورییەوە شارەزایی هەبێت تا بتوانێت عێراق لەو دۆخە سەختەی تیایدایە دەربهێنێت.

وتیشی: نابێت حکومەت رێوشوێنێک بگرێتەبەر کە ببێتەهۆی دروستکردنی ئاستەنگی لەبەردەم ژیانی هاوڵاتیاندا.

لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەکار بوو و لەو رۆژەوە تا ئێستا عێراقییەکان چەندین تێڕوانینی جیاوازیان بۆی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا