ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی عێراق لە ئارادایە

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەكی عێراقی رایگەیاند، پێدەچێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، لەو وادەیەی دیاریكراوە بۆ ماوەی 10 رۆژ دوابخرێت.

سەرچاوە عێراقییەكە كە قسەی بۆ ماڵپەڕی arabic.rt.com كردووە رایگەیاندووە رەنگە بەهۆی “هەندێك كاروباری حكومەتەوە” هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10_10_2021 بۆ ماوەی 10 رۆژ دوابخرێت.

هێشتا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی عێراقی هەواڵەكەی پشت راست نەكرووەتەوە و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش لە چەند راگەیەنراوێكدا جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی بەهیچ شێوەیەك وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 10ی تشرینی یەكەم بۆ جارێكی دیكە دواناخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا