لە دادگای پێداچونەوەی عێراق كورد هیچ ئەندامێكی نیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی فیدڕاڵی دا و بەهۆی نەبوونی مەرجەكانەوە كورد هیچ ئەندامێكی لەدادگاكەدا نییە.

ئەڵماس فازل، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە دانشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر ئەندامانی دادگایی پێداچوونەوەی فیدڕاڵی درا.

رونیشكردەوە، وەك كورد تێبینی ئەوەیان هەبووە لەسەر نەبوونی ئەندامی كورد لەدادگاكەدا بەڵام دوای بەدواداچوون دەركەوتووە ئەوانەی دەبنە ئەندامی دادگاكە دەبێت دوو ساڵ زیاتر خزمەتیان هەبێت بەڵام ئەندامانی كورد ئەو بنەمایەیان تێدانەبووە و بەهۆیەشەوە دیاریكردنی ئەندامی كورد لەدادگا بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ دواكەتووە.

وتیشی، هیچ ئەندامێكی كورد لەو دادگایەدا نییە لەبەر ئەوەی لە ناوچە جێناكۆكەكان هیچ دادوەرێكی كورد ئەو بنەمایەی نییە ببێتە ئەندامی دادگاكە و بەشێكی كەمیش لەدادوەران سیڤییان بۆ بوون بەئەندام لەدادگاكەی پێداچوونەوەی عێراق پێشكەشكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی ئامادەكاری تەواو بكرێت بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمان لەبەر ئەوەی ماوەیەكە ئەندامانی پەرلەمان پابەندی دانیشتنەكانی پەرلەمان نابن ئەوەش گرفتی زۆری بۆ دانیشتەكانی پەرلەمان دروستكردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا