کازمی: دوو بەرپرسی تەقینەوەکانی داعش لە عێراق کوژران

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەبو حەسەن غەریباوی، کە بە سەرکردەی باشوری عێراق لە رێکخراوی داعش ناودەبرێت، لەگەڵ غانم سەباح، بەرپرسی گواستنەوەی خۆکوژانی ناو رێکخراوەکە، کوژران.

کازمی لە تویتێکدا نوسی: بۆ تەواوکردنی پەیمانی پاڵەوانەکانمان لەبارەی کۆتاییهێنان بە سەرکردە و ئەندامانی رێکخراوی داعش و وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدانی عێراق، هەریەکە لە حەسەن غەریباوی و غانم سەباح لەناوبران.

لەلایەکی دیکەوە یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، غانم سەباح جەواد کە لە بۆردومانی ئاسمانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا کوژرا، بەرپرسبوو لە گواستنەوەی ئەو دوو خۆکوژەی لەماوەی رابردوودا، لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا خۆیان تەقاندەوە.

وتیشی: جەبار عەلی فەیاز ناسراو بە ئەبو حەسەن غەریباوی، کە لە بۆردومانەکەدا کوژرا، بەرپرس بوو لە چاودێریکردنی تەقینەوەکانی گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کوژرانی ئەبو یاسر عیساوی، جێگری خەلیفە و والی عێراقی راگەیاند.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا