پەرلەمانتارێك: بەهۆی بایكۆتەوە ناتوانرێت چوارشەممەش سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بە دڵنیاییەوە چارەنووسی كۆبوونەوەكەی رۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار هەمان چارەنووسی دانیشتنەكەی رۆژی شەممەی رابردووی دەبێت ئەگەربێت و لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن و سازان.

كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەگەر لایەنەكان رێكنەكەون و نەگەنە سازان بێگومان چارەنووسی دانیشتنەكەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران هەمان چارەنووسی دانیشتنی رۆژی شەممەی رابردووی دەبێت، چونكە ئەزمونەكانی رابردوو سەلماندیان پرسە گرنگ و چارەنووسسازەكان بەبێ‌ سازان ناتوانرێت تێپەڕێنرێت.

كاروان یاروەیس، وتی: لایەك هەوڵدەدات رێژەی یاسایی تەواوبكات و لایەكیش هەوڵدەدات رێژەی یاسایی پێك نەیەت بە دڵنیاییەوە رۆژی چوارشەممەی داهاتووش رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەكەی پەرلەمان تەواونابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دانیشتنەكەی رۆژی شەممە، كە نەتوانرا رێژەی یاسایی تەواوبكرێت لەبری ئەوەی ببێتە هاندەرێك بۆ گەڕانەوەی لایەنەكان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و مەبدەئی سازان، هەتا ئێستاش لایەك هەوڵدەدات رێژەی یاسایی تەوابكات و لایەكیش هەوڵدەدات رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنەكە تەواونەبێت، تا ئێستا هیچ دەستپێشخەرییەك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لە نێوان لایەنەكاندا.

رۆژی شەممە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پەكی كەوت، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە 30 ی ئادار جارێكی تر دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا