پەرلەمان توانای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 ی نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق دەرفەتی نییە پرۆژە یاسای بودجەی 2022 پەسەند بەكات، بەهۆی ئەوەی 70% ی ئەندامەكانی ئەم خولە كاندیدن بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان و سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن.

سەلیم شوشكەیی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بە دڵنیایی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 لەم خولەی پەرلەمان پەسەندناكرێت، چونكە ئەنجومەنی نوێنەران ئێستا ناتوانێت رێژەی یاسایی بۆ پەسەندكردنی هیچ پرۆژە یاسایەك تەواوبكات، بەهۆی ئەوەی 70% ی ئەندامانی پەرلەمان جارێكی دیكە خۆیان كاندیدكردووە بۆ پەرلەمانی عێراق و سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: بە پێی هەموو ئەگەرەكان پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 دەكەوێتە خولی داهاتووی پەرلەمان، ئەگەر هەڵبژاردن لە 10 ی تشرینی یەكەم بكرێت.

وتیشی: ئەگەر پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە دوابكەوێت تا مانگی حوزەیرانی 2022 دەرفەت هەیە بۆئەوەی پەسەند بكرێت.
باسی لەوەشكرد، لە ئەگەری دواكەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2022، كار بە یاسای بودجەی 2021 ناكرێت بەڵكو حكومەت دەتوانێت تەنها 12% ی بودجە بۆ بابەتی خەرجییەكان سەرف بكات، بۆ ئیش و كاری وەزارەت و دام و دەزگا حكومییەكان، بەڵام ناتوانێت بودجە بۆ پرۆژەكان سەرف بكات.

رۆژی هەینی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی حكومەتی عێراق رایگەیاند: حكومەت دەستی بە ئامادەكارییەكانی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا