په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌: به‌بێ كورد بودجه‌ تێده‌په‌ڕێنین

پۆڵەتیک پرێس

عەبدولئیلا نائیلی، ئەندام پەرلەمانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوەکردەوە، رێککەوتنێکی پەرلەمانی حکومی هەیە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بەبێ یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم.

نائیلی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتنی تەواوەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر سەختە و پێدەچێت پڕۆژەیاسای بودجە بەبێ یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم تێبپەڕێندرێت.

وتیشی: دانوستانەکان لەگەڵ هەرێم هێشتا بەردەوامە، بەڵام بەدڵنیاییەوە گەیشتن بە رێککەوتنی تەواوەتی لەنێوان دوو حکومەتەکەدا زۆر سەختە.

باسی لەوەشکرد، ئەم بابەتە بەوە چارەسەر دەبێت کوردستان پابەندببێت بە رادەستکردنی نەوتەکەی بە کۆمپانیای سۆمۆ وەک هەر پارێزگایەکی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت لە عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئێوارەی پێنجشەممە رایگەیاند، دیاریکردنی وادەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق لەسەر یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە دارایی و نەوتییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم وەستاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا