“وەرەقە سپییەكە”ی كازمی دەگاتە پەرلەمانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دارایی عێراق بە مەبەستی رونكردنەوەی وەرەقە چاكسازییەكەی مستەفا كازمی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە.

شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەرەقە چاكسازییەكەی حكومەت بریتیە لە پێنج تەوەر لەبوارەكانی ئابوری گشتی و پێداچوونەوە بە كەرتی تایبەت و باشكردنی ژێرخانی ئابوری و چۆنیەتی گەشەپێدانی كەرتی كارەبا و گەیاندن و رێگەو بان و خزمەت گوزارییە گشتییەكان.

باسی لەوەشكرد، كۆمەڵێك تەوەری گرنگ لەو وەرەقە چاكسازییەدا خراوەتە ڕوو وەرەقەیەكی گشتگیرە نزیکەی سێ بۆ پێنج ساڵی دەوێت بۆ ئەوەی جێبەجێبكرێت.

یەكێك لە بەڵێنەكانی مستەفا كازمی بەرلەوەی ببێتە سەرەك وەزیران، پێشكەشكردنی وەرەقەیەكی چاكسازیی بوو لە سەرجەم سێكتەرە گرنگەكان كە ناوی لێنراوە (وەرقەی سپی چاكسازی) لە 97 پەڕە پێكهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا