دوورخستنەوەی عەبدولغەنی ئەسەدی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، عەبدولغەنی ئەسەدی، لە سەرۆكایەتی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دوور خرایەوە، بەشێك لە هێزە سیاسیەكان رەخنە لە بڕیارەكە دەگرن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە فەرمانێك عەبدولغەنی ئەسەدی لە پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دوورخستۆتەوە و حەمید شاتری بریكاری دەزگای هەواڵگری بۆ جێگاكەی راسپاردووە.

تا ئێستا هۆكاری دوورخستنەوەی عەبدلغەنی ئەسەدیی ئاشكرانەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئەمنییەكانی دوای پەلامارەكەی هەفتەی رابردووی داعشدا بێت لە گوندی رەشادی قەزای شارەبان.

دوورخستنەوەكەشی كاردانەوەی لێكەوتەوە و سەعد سەعدی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی عەسائبی ئەهلی حەق رەخنەی لە بڕیارەكەی كازمی گرت و رایگەیاند، حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە و دەسەڵاتی ئەنجامدانی كۆمەڵێك بڕیار و گۆڕانكاری نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا