په‌رله‌مانتارێك: ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ڕووداوی یاسای قه‌رز هه‌یه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەگەر حكومەتی هەرێم لەم مانگ و نیوەدا پاپەند بێت بە ڕێكەوتنەكە، ئەو كات ڕێخۆشكەرێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین موچەی 2021 بە ئاسانی تێبپەڕێنین”.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند :”ئەگەر حكومەت لەم مانگ و نیوەدا پاپەند بێت بە ڕێكەوتنەكە، ئەو كات ڕێخۆشكەرێكی باش دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین موچەی 2021 بە ئاسانی تێبپەڕێنین، بەڵام ئەگەر پابەند نەبن هەمان هەڵوێست دەبینین و لەوانەیە قورستریش بێت، چونكە ئەوان لە ئێستادا بڕیاریان داوە، ئەگەر حكومەتیش پابەند نەبێت ئەوان ئامادەییان نیە پارە بنێرن”.

ناجی سەعیدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغداد دەڵێت، “كێشەكە یاساییە نەك سیاسی و له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووشدا ئه‌و كێشه‌یه‌ی یاسای قه‌رز ڕووده‌داته‌وه‌” لەو بارەیەوە جەمال كۆچەر وتی:”پرۆژەی یاسایی ئیدارەی دارایی دەڵێت هەموو پارێزگاكان داهاتی خۆیی ڕاده‌ستی حكومەتی ئیتیحادی بكه‌ن، هەر حكومەتێك پابەند نەبوو بە قەدەر پابەند نەبونی دەبێت لێیببڕن و پارەی پێنەدەن، ئەمە یاساییەكەیە كە ئەو پەرلەمانتارە باسی كردووە چونكە ناكرێت تۆ بەشێك بیت لە دەوڵەتێك بەڵام، هیچ داهاتێك ڕادەست نەكەیت”.

به‌وته‌ی جه‌مال كۆچه‌ر، “لایه‌نێكی دیكه‌ی كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بابەتەكە سیاسیە، چونكە فشارە لەسەر هەرێم، هەندێك نامە هەیە ئه‌و لایه‌نانه‌ لە ڕێگەی ئەم فشارانه‌وە دەیگەیەننه‌ هه‌رێمی كوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا