عێراق پێویستی بەسێ هەنگاوە بۆ وەستاندنی هێرشەكانی داعش

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند،  عێراق پێویستی بە سێ هەنگاو بۆ وەستاندنی هێرشەكانی  تیرۆریستانی داعش لە عێراق .

عەبدوخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە،چەندین ناوچەی عێراق لە ترمیەوە تا ڕۆژهەڵاتی کەرکوک زۆرترین هێرشی تیرۆریستیان تێدا ئەنجامدەدرێت و بەوهۆیەشوە چەندین ئەفسەرو سەربازی شارەزا بونەتە قوربانی.

وتیشی، هەموو ئەو كردەوانەی چەكدارانی داعش ئەنجامی دەدەن  بەشێكە لە پێشێلکارییە ئەمنییەکان.

راشیگەیاندووە، کاراکردنەوەی دەزگا هەوڵە هەواڵگرییەکان و دووبارە بڵاوکردنەوە و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان  زیادكردنی ئەندامانی دەزگا هەوڵگرییەكان سێ هەنگاوی گرنگن کە کاریگەری راستەخۆیان  دەبێت لە ڕاگرتنی هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش لەعێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان داوا دەکەن لێکۆڵینەوەی  ورد بکرێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوهۆكارانەی بونەتە هۆی چالاككردنەوەی چالاكی تیرۆرستانی داعش  و  داوامرییەكەشیان بۆ ئەوەیە ڕێگە لە خوێنڕشتن بگرێت.

لەماوەی  چەند کاتژمێری ڕابردوودا داعش چەندین  هێرشی ئەنجامداوەو  داعش کەوتۆنەتەوە و بەو هۆیەشەوە قوربانی و برینداری لێکەواوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا