باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەست بە كاربوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق بە فەمی لە پۆستەكەی دەستبەركار بوو، یەكەم چالاكیشی سەردانیكردنی شوێنی كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بوو لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.

دوای ئەو سەردانەش باڵیۆزی نوێی ئێران، چووە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغداد، بۆ ئەوەی بە فەرمی ئەركەكانی وەربگرێت لە جێگەی (ئیرەج مەسجیدی) باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عێراق.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، محەمەد كازم ئال سادق وەك باڵیۆزی نوێی ئێران لە بەغداد دەستبەكار بووە.

باڵیۆزی نوێی ئێران ماوەی چەند ساڵێك لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغداد كاریكردووە و جێگری یەكەمی باڵیۆزی پێشووی ئێران بووە لە بەغداد.

محەمەد كازم ئال سادق، لە شاری نەجەف لە بنەماڵەیەكی ئایینی لە دایك بووە و زمانی عەرەبی و شێوەزاری عێراقی بە شێوەیەكی زۆر باش دەزانێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا