پۆڵەتیک پرێس
بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەندی فلیپین دەهەژێنێت و بەو هۆیەوە زیانی گەورە بە بیناو باڵەخانەکانی ئەو شارە دەگەیەنێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.6 پلەی رێختەر ناوچەی ساماری رۆژهەڵاتی ئەو شارە دەهەژێنێت و زیانی گەورەی ماڵی لێدەکەوێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە کە تائێستا قەبارەی زیانەکان نەزاندراوەو ئاشکرانەکراوە چەند کەس بریندابوون و گیانیانلەدەستداوە.
ئاژانسی بوومەلەرزەزانی ئەو وڵاتەش لە ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێدەچێت زنجیرەیەک بوومەلەرزەی تریشی لە چەند کاتی جیاوازدا بەدوادا بێت، بەڵام مەترسی دروستبوونی تسۆنامی لەسەر نییە.