“زۆرینه‌ی مامۆستایان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن”

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی خوێندن و بایكۆتكردنی دەوام لەلایەن مامۆستایانەوه‌، بەستراوە بەو بەڵێنەی كە حكومەت به‌مامۆستایان و فەرمانبەرانی داوە كه‌ 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكات.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی داوە سی رۆژجارێك موچە دابەشبكات، ئێمەش چاوەڕێی ئەوە دەكەین لەم مانگەوە ئەو بەڵێنەی حكومەت جێبەجێبكرێت، دەشمانەوێت ئەوە بسەلمێنین كە مامۆستایان لەحكومەت دڵسۆزترن بۆ پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی كوردستان و نامانەوێت پرۆسەكە پەكی بكەوێت”.

وتیشی: “ئامارێك لەبەردەست نیە كە دیاریبكات چەند مامۆستا بایكۆتی دەوام دەكەن، بەڵام ئەوەی هەیە زۆرینەی مامۆستایان ئامادەن رۆژی یەك شەممە پێشوازی لەخوێندكاران بكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەندێك لەپارێزگاكان بەشێك لەمامۆستایان رایانگەیاندووە، كە بایكۆتی دەوام دەكەن و ناچنەوە ناو قوتابخانەكان، ئەو مامۆستایانەش بەشێكیان كێشەی دارایی و هاتوچۆكردنیان هەیە و پێویستە بۆیان چارەسەربكرێت.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی باسی لەوەشكرد، بۆ ئەوەی متمانە بگەڕێتەوە نێوان مامۆستایان و حكومەتی هەرێم و وەزراەتی پەروەردە، چاوەڕێدەكەین لەم مانگەوە حكومەت بەڵێنەكەی جێبەجێبكات و سی ڕۆژ جارێك موچە دابەشبكات.

لای خویشیەوە، د.سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەكانی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لەشارەكان، لەكاتی دەستپێكردنەوەی خوێندن بەهیچ جۆرێك بایكۆتی مامۆستایان بۆچونەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن رونادات و مامۆستایان تامەزرۆن دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكرێتەوە، هەر مامۆستایەكیش بایكۆت بكات مافی خۆیەتی لەبەر ئەوەی شایستە داراییەكانی وەك پێویست وەنەگرتووە”.

وتیشی لەئێستادا هیچ هۆكارێك نیە تا مامۆستایان بایكۆت بكەن چونكە پەتای كۆرۆنا لەهەمووجیهاندا گرفتی دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا