نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

پۆلەتیک پرێس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێک، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 48 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی یەکشەممە، ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 51 دۆلار و 80 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمساڵ بەهۆی بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەسەوە، رێژەی بەرهەمهێنان و هەرناردەی نەوت کەمکرایەوە، ئەمەش بووەهۆی پاشەکشەی ئابووری لە زۆرێک لە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.

لەماوەی رابردووشدا، کۆمپانیای سۆمۆ پێشبینی کرد، نرخی نەوت سەرەڕای بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا