ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر سەردانەکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوە و بڕگەی یەکەمی کارنامەی دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە رۆژی 11ـی کانوونی دووەم و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتییە فیدراڵییەکان و کۆبوونەوەی وەزاریی نێوان شاندی دانوستانکاری هاوبەش سەبارەت بە دۆسیەکانی دارایی و بودجە و نەوت.

هاوکات، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بە خستنەڕووی راپۆڕتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێسووی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

کۆتا بڕگەی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا