هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لە یارمەتیدانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكاتەوە لە پرۆسەی چاكسازیدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەمیانەی راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، سەبارەت بە پێشكەوتن و بەهێزبوونی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەك لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمەریكادا هاتووە، بەئامادەبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان، كۆبوونەوەی خولی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23_7_2023، هێزەكانی هاوپەیمانان، لەمیانەی راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، دان بەو پێشكەوتنە بەرچاوانە دادەنێین، كە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە بەدەستهاتوون.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، هاوپەیمانان ئامانجی سەرەكییان یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاوپەیمانان چاوەڕوانن، كە هەرێمی كوردستان ویستی سیاسی نیشان بدات بۆ جێبەجێكردنی چاكسازییەكان.

ئاماژەی بەوەشداوە، كە بەردەوام دەبن لە راوێژكردن و یارمەتیدان و بەهێزكردنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ دڵنیا بوون لە شكست پێهێنانی تەواوەتی داعش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا