ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڤاكسینێكی دیكه‌ی په‌سه‌ند كرد

پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی بڕیاریدا به‌په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینی “ئەسترازینکا” بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌.

لیژنه‌ی شاره‌زایانی ڤاكسینه‌كانی سه‌ر به‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ده‌توانرێت ڤاكسینی دروستكراوی كۆمپانیای ئەسترازینکا بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو به‌كاربهێندرێت.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی بۆ كه‌سانی به‌ساڵاچووی ته‌مه‌ن سه‌روو 65 ساڵ داوه‌.

هاوكات لیژنه‌كه‌ پێشنیازی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی ئەسترازینکا-ی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش كردووه‌، كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی تیادا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی شێوازی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆمپانیای ئه‌سترازینكا لیژنه‌ی شاره‌زایانی ڤاكسینه‌كان داوایكردووه‌ به‌ دوو ژه‌م به‌كاربهێندرێت، له‌نێوان هه‌ر ژه‌مێكیشدا هه‌شت بۆ 12 هه‌فته‌ ماوه‌ هه‌بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا