لیژنەی پیشەسازی و وزە: دابەزینی نرخی بەنزین كاتییە و جێگیر نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەبەر ئەوەی هۆكارەكانی گرانبونی نرخی بەنزین چارەسەر نەكراوە كێشەكان وەك خۆیان ماونەتەوە وادەكات دابەزاندنی نرخی بەنزین لە وێستەگەكان كاتی بێت و بەوشێوەیەش هیچ سودێك بەهاوڵاتیان ناگەیەنێت.

كەریم عەلی كریم سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، پێش هەموو هەنگاوێك بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی بەتایبەت نرخی بەنزین دەبێت هۆكارەكانی گرانبونی نرخی سوتەمەنی چارەسەر بكرێت ئەو كاتە نرخی بەنزین دادەبەزێت و جێگیر دەبێت.

وتیشی، لەئێستادا هیچ كارێك نەكراوە بۆ نەهێشتنی قۆرخكاری كۆمپانیان لەدەروازەكان و لایەنی پەیوەندیداریش هیچ رێنمایی دەرنەكردووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی بەنزین و سوتەمەنی و باج و رسوماتی گومرگییش لەسەر بەنزین هەڵنەگیراوە بۆیە ئەگەر بەهۆی كەمی خواست و هاتنی رێژەیەكی زۆری بەنزین كەمێك نرخی بەنزین دابەزێت بەڵام جێگیر نییەو لەهەفتەكانی داهاتوودا جارێكی دیكە وەك خۆی لێدێت و بەرز دەبێتەوە.

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستا نرخی نەوت بەرزەو بەهای دیناربەرامبەر دۆلار نزمە ئەوانەش كاریگەیان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی دروستكردووە بەڵام ئەگەر هەنگاوی جدی نەنرێت بۆ بنبڕكردنی هۆكارەكانی نرخی سوتەمەنی بەگشتی و بەنزین بەتایبەتی ئەوە دابەزین و گۆڕانكاری لەنرخی بەنزین كاتییە و بەهیچ شێوەیەك جێگیر نابێت و كێشەی سوتەمەنیش بەچارەسەرنەكراوەیی دەمێنێتەوە.

ماوەیەكە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی بەتایبەت نرخی بەنزین هاوڵاتیان و شۆفێرانی نیگەرانكردووە چەند جارێكیش لەرێگەی دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشانداەوە داوایان لەلایەنە پەیوەنیدراەكان كردووە رەچاوی بارودۆخی ئابووری بكرێت كار بكەن بۆئەوەی نرخی بەنزین كەمبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا