فراكسیۆنی یەكێتی: لە سوتانی دارسنەوبەرەكان بێدەنگ نابین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، لە پرسی سوتانی دارسنەوبەرەكانی رێگای سلێمانی – تاسڵوجە بێدەنگ نابن و بەمزوانە كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی بۆ ئەنجام دەدەن.

 

رزگار حەمە نوری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامی لیژنەی كاتی سوتانی دارسنەوبەركان بۆ پۆڵەتیك پرێسی ئاشكراكرد، بێدەنگی لەو پرسەدا ناكەن و هەوڵەكانیان بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی ئەوكارە بەردەوام دەبێت.

 

وتیشی، “راپۆرتی خۆمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی پارێزگا كردووە و هەوڵدەدەین بە زوترینكات كۆبونەوەیەكی بۆ ئەنجام بدەین، پێشتریش بەرپرسانی یەكەی ئیداری سلێمانی و بەرپرسانی پەیوەندیدار بەو پرسەمان بانگهێشتكردوە و كۆوونەوەمان لەگەڵ كردوون”.

رۆژی 20ی مانگی رابردوو بەشێكی زۆر لە سنەوبەرەكانی رێگای سلێمانی-تاسڵوجە بڵاوكرایەوە، ئەوەش نیگەرانییەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو داوای ئاشكراكردنی بكەرانی ئەو رووداوەكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا