بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی په‌سه‌ند كرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق 65 ملیار و 682 ملیۆن دینار بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی ته‌رخان كراوه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا بەزۆرینەی دەنگی ئەندامان بودجه‌كه‌ په‌سند كرا ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش رایدەگەیەنێت، بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ته‌رخان كراوە.

هۆشیار ئیسماعیل ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی كه‌ له‌ بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق ته‌رخان كراوه،‌ په‌سند كراوە به‌ڵام ده‌بێت تا مانگی 12ی ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.

وتیشی، بودجەی سنوری پارێزگای سلێمانی 65 ملیار و 682 ملیۆن دیناره‌ بودجەی ئیدارەی راپەڕینیش 16 ملیار و 974 ملیۆن دیناره‌  12 ملیار و 546 ملیۆن دیناريش بۆ پڕۆژه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخان ده‌كرێت.

باسی لەوەشكرد، به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان پاره‌ بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت، به ‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوودجه‌كه‌ په‌سند كراوه‌، به‌هیواین تاكوو مانگی 12 ته‌واوی پڕۆژه‌كان ڕۆیشتبنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سەبارەت بەو سێكتەرانەی پڕۆژەكانی تێدا جێبەجێدەكرێت ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لیژنەی تایبەت لەنوێنەرانی ناوچەكان پێكهێنراوەو به‌پێی داواكاریی ناوچه‌كانە پڕۆژەكان جێبەجێدەكرێن و به‌گشتیش ئەو پڕۆژانەی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت کە خزمه‌تی گشتی بەهاوڵاتیان دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا