ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای دادپەروەری لە پێدانی كارەبا بە پارێزگاكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری كارەبا كۆبوونەوەو رایانگەیاند: پێویستە وەزارەتی كارەبا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە سەعاتەكانی پێدانی كارەبا بەسەر پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشبكات و تێستەكە تەنها لەوەرزی بەهاردا نەبێت و لەهاوین و زستانیشدا تێستەكە بكرێت، بەتایبەت بۆ سلێمانی و دهۆك كە لە وەرزی بەهاردا خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەمەو پلەكانی گەرما نزمە.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێدانی پشكی كارەبا بەپارێزگاكان كە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە دوای تێستكردن دیاریكراوە رایگەیاند: چاوەڕوانی دوا بڕیاری لیژنەكەو وەزارەتی كارەباو ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ دابەشكردنی سەعاتەكانی كارەبا لەپارێزگاكان دادپەروەری پەیڕەو بكرێت و جیاوازی دروستنەكرێت، چونكە دەبوایە رەچاوی دۆخەكە بكرایە بەتایبەت ژمارەی دانیشتوان و رێژەی بەشدار بووان و داهاتی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان.
وتیشی: پێشتر لەگەڵ وەزیری كارەبا رێككەوتوین كە تێستەكە تەنها لەم وەرزەدا نەبێت، چونكە سلێمانی و رەنگە دهۆكیش لەكاتی تێستەكەدا پلەی گەرمای بەرزنەبووە بۆ پێدانی سەعاتی زۆری كارەبا، بەراورد بەوەرزەكانی تر، بۆیە تێستەكە لەهەرچوار وەرزەكەدا بكرێت بەتایبەت لەهاوین و زستاندا.

ئەوەشی خستەڕوو: دەمانەوێت دابەشكاری سەعاتی كارەبا لەلایەن وەزارەتی كارەباوە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بێت، لەكاتێكدا لەماوەی 31 ساڵی حكومڕانی هەرێمدا نەتوانراوە وەك پێویست كارەبا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین بكات، بۆیە پێویستە حكومەت یەكەكانی تر كە بەسوتەمەنی كاردەكەن پێویستیان بۆ دابین بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا