پرۆژەیەك بۆ چارەسەری وشكەساڵی ئامادەدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بە واژۆی 17 ئەندامی ئەنجومەنی پرۆژەیەكیان ئامادەكردووە بە مەبەستی ئەوەی پێشكەشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بكەن بۆئەوەی چارەسەری كێشەكانی وشكەساڵی و بێئاوی بكەن.

ئەكرەم شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئامانج لەم پرۆژەیە بۆئەوەیە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بكەن بۆئەوەی لە سنوری دەسەڵاتی ئەنجومەنەكەیاندا لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەری گرفتی وشكەساڵی و نەبوونی ئاو بكەن.

پرۆژەكە واژۆی 17 ئەندامی ئەنجومەنی لە فراكسیۆنە جیاوازەكان لەسەرە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنێك تەرخان بكات بە ئامادەبوونی كەسانی پسپۆڕ لە زانكۆكان و بەڕێوەبەری بەنداوەكان و كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان بۆئەوەی پرۆژە و پێشنیازی دروست ئامادەبكرێت بۆ رزگاربوون و چارەسەری كێشەی بێئاوی و وشكەساڵی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک