ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چاوەڕێی وەڵامی حزبە سیاسییەكانە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، چاوەڕوانی لایەنەكانن پڕۆژەی لامەركەزیەت بۆ ئەنجومەن بگەڕێننەوە تاوەكو ئەوانیش بیخەنە بەرنامەی كاری دانیشتن و گفتوگۆی لەبارەوە بكەن.

ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی پرۆژەی پرسی لامەركەزی لە ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەكراو بە لایەنەكان درا، تائێستا نەگەڕێنراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا.

وتیشی، “ئێمە چاوەڕیی لایەنەكانین پرۆژەكە بگەڕێننەوە بۆ ئەنجومەن بۆئەوەی كاری لەسەر بكەین، دەیخەینە ناو بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەن بۆ دەنگدان و پەسەندكردنی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە لامەركەزیەت زۆر گرنگە و بەبەشێك لەچارەسەركردنی كێشەكانی دەزانن، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ جێبەجێكردنەكەی دیارینەكراوە.

لەماوەی رابردوداو بەمەبەستی باشتر رێكخستنەوەی كاروبارە كارگێڕی و داراییەكان و بەفیڕۆنەدانی داهات و نەهێشتنی رۆتینات، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەرێگەی ئامادەكردنی پرۆژەیەكەوە كاری لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزیەتی سلێمانی كردو پرۆژەكەشی ئاڕاستەی حزبە سیاسییەكان كرد، لەئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی حزبەكانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا