ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی ئۆتۆمبیلە بێ‌ سەرەتاكاندایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە هەوڵدان بۆئەوەی نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆبكەن، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی ئۆتۆمبیلە بێ‌ سەرەتاكان بە شێوەیەكی یاسایی.

رێبوار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەكو چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەرقاڵی ئامادەكردنی داواكارییەكین بۆئەوەی واژووی سەرجەم ئەندامەكانی ئەنجومەنی پارێزگای لە فراكسیۆنە جیاوازەكان بۆ وەربگرین تا بتوانین نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بكەین، بۆئەوەی كێشەی ئۆتۆمبیلە بێ‌ سەرەتاكان چارەسەرببێت، چونكە ئەم ئۆتۆمبیلانە لە دەستی یەكەمدا نەماوە، كە بازرگانەكانن و ئەو كەسانەن هاوردەیان كردوون كەوتووەتە دەستی هاوڵاتیان و ئێستا هاووڵاتیان زەرەرمەندبوون.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا وتی: دەمانەوێت داوا لە وەزارەتی ناوخۆ بكەین بە بڕیارێك رسوماتی ئەو ئۆتۆمبیلانە وەربگیرێت و رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر بەپێی جۆر و مۆدیل و قەبارەی ئۆتۆمبیلەكە.

وتیشی: دەمانەوێت دوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی بۆ ئەم ئۆتۆمبیلانەی ئێستا هێنراونەتە هەرێم، هەر ئۆتۆمبیلێك بە نایاسایی بهێنرێت حكومەتی هەرێم دەستی بەسەردابگرێت و ببێتە موڵكی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا