نرخی غاز گران دەبێت

پۆڵەتیک پرێس – نیگار عومەر

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی غاز لەگەرمیاندا گران دەبێت و بۆ هەر بوتڵێکی غاز هەزار دینار زیاد دەکات، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش هۆکاری گرانبوونی غاز دەگەڕێنێتەوە بۆ نەهاتنی ڕێژەی غازی پێویست لەکەرکوکەوە بۆ گەرمیان.

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی ووزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، بۆ هەر بوتڵێکی غاز لەگەرمیاندا هەزار دینار زیادی کردوەو هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕێژەی کەپێویست غاز لەکەرکوکەوە بۆ سنوری گەرمیان نایەت و ناگاتە بەدەستی کارگەکانی غازی گەرمیان.

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی ووزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان لەهەوڵدان چارەسەری كێشەی كەمی غاز لەسنوری گەرمیان و ئەگەریش كێشەكە چارەسەر نەبێت ئەوە نرخی غاززیاتر بەرز دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا