داوا دەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە مۆڵەتی رێككەوتن بدرێتە حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی داوا لە حزبەكەیان و بزوتنەوی گۆڕان دەكەن تا كۆتاییەكانی ئەمساڵ مۆڵەت بدرێتە حكومەتی هەرێم تاوەكو لەگەڵ بەغدا بگەنە رێككەوتن.

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا باس لەوە دەكەن، لەپێناو رێگریكردن لە رشتنی خوێنی گەنجەكان كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكرێت.

داواش لە خۆپیشاندەران دەكەن سوتان و تاڵانكردنی بینا حكومی و خزمەتگوزرارییەكان نەكەنە كلتور، چونكە ئەو كارە داوا ڕەواكانیان دەشێوێنێت و پاساودەدات بۆ توندوتیژی.

هاوكات داواش لە یەكێتی و گۆڕان دەكەن كە بەشدارن لە حكومەت تاكۆتایی ساڵ دەرفەت بدەنە حكومەتی هەرێم بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی بەغداو جێبەجێكردنی ئیٔلتزامە دەستوریەكان.

دەشڵێن، “ئەگەر حكومەتی هەرێم كات دەكوژێت، ناكرێت تەنیا تەماشەكەری برسێتی میللەتەكەمان بین، پێویستە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بچێتە دانوستانەوە لەگەڵ حكومەتی بەغدا بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكان”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک