ڕوسیا کەشتیەکی دەگمەنی تاقیکردەوە

پۆڵەتیکس پرێس

 

ڕوسیا کەشتیکەی زەبەلاعی دەگمەنی تاقیکردەوەو وابڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا بیخاتە کار، بەوهۆیەشەوە لەژێر چەندین تاقیکردنەوەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری ئاڕتی روسی، روسیا کەشتیکەی دەگمەنی تاقیکردووەتەوە کە دروستکراوی کارگەی (ئەدمیراڵ بارۆمۆڤ)ەو وابڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو بیخاتە گەڕ.

ئەو کەشتیە دروستکراوی ناوخۆی ئەو وڵاتەیەو لە خزمەتی سوپای ڕوسیادا دەخرێتە کار و لە دەریای ڕەشدا دادەمەزرێت.

ئاڕتی ئاماکەی بەوە کردووە کە درێژی ئەو کەشتیە روسیە 75 مەترەو توانای ئەوەی هەیە لەسەر دەریای دەریایەک کە سەهۆڵی بە قەبارەی 60 بۆ 80 سانتیمەتر گرتبێت، ڕێبکات.

 

کەشتیەکەی دەگمەنەکەی ڕوسیا توانای هەلگرتنی کێشی 3500 تۆنی هەیەو بۆ ماوەی 30 ڕۆژ کاردەکات بەبێ وەستان و بەبێ ئەوەی پێویستی بەتێکردنەوەی سووتەمەنی هەبێت.

 

ستافی بەڕێوەبەرانی ئەو کەشتیە 24 بۆ 32 کەسن و لەسەر کەشتیەکەش فڕۆکەی جۆری Ka-27 جێگیردەکرێت.

روسيا تختبر سفينة  فريدة من نوعها

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک