بارانبارین تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەپۆلێكی تری بارانبارین هەرێمی كوردستان و عیراقی گرتووەتەوە و كاریگەرییەكەی تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان شەوی رابردوو بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ لافاوو دروست بوو، لە دهۆك بارانبارین و لافاو تابەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی كاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر هەرێمی كوردستان تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و لەسبەینێوە كاریگەری شەپۆلەكە بەهێز تر دەبێت.

لەبارەی كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێمی كوردستانەوە كەشناسیی عیراق پێشبینیكردووە، بارانی بەخوڕ ببارێت و هەندێكجار هەورە بروسكەشی لەگەڵدا بێت و، خێرایی با لە نێوان شەش بۆ هەشت كلیۆمەتر بێت لە سەعاتێكدا.

هۆشداریداریشیداوە، لە كاتەكانی شەودا لە ناوچەكانی سلێمانی و كەركوك، پلەكانی گەرما بەراورد بەرۆژانی رابردوو نزمتر دەبنەوە.

نزیكەی هەفتەیەكە شەپۆلێكی بارانبارینی پچڕ پچڕ، هەرێمی كوردستان و عیراقی گرتوەتەوە و لە پارێزگای دهۆكیش زۆرترین بارانباریوە،كە بەهۆیەوە سێ كەس گیانیانلەدەستدا و دەیان ئۆتۆمبێل و خانووی هاووڵاتیان زیانیان بەركەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا