پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێك تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.
وتیشی، بڕگهی دووەم، بریتییه له خستنهڕووی پێشنیاری وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ ههمواركردنهوهی خشتهی ژماره (5) له بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران، تایبەت بە بهكرێدانی ناوچه پیشهسازییهكان.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕگەی سێیەم بریتییە لە، خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژی پێکەوەژیان).
هاوکات بڕگەی چوارەم، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.