کازمی بە دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمەتبار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەنا موسەوی پەرلەمانتاری پێشوو، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تۆمەتبار دەکات بە دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، هەروەها زەوتکردنی مافی خەڵک لە خولی دووەمی پەرلەماندا.

موسەوی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتی، “هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەرژەوەندی لایەنە سیاسیەکان و هێزەکانی نزیک کازمی گۆڕدرا، بۆ بەدەست هێنانی خولی دووەم”.

ئاماژەی بەوەشدا، کازمی مافی گەلەکەی زەوت کردووە، بۆ بەرژەوەندی هەندێک لە لایەنەکان و دەستی دەرەکی، وتیشی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی بەرچاو ساختەکارییەکی زۆری تێدا ئەنجام دراوە.

موسەوی بەرپرسیارێتی ڕەتکردنەوەی نوێ کردنەوەی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا لە لایەن، هێزە سیاسیە نیشتیمانیەکانەوە دەخاتە ئەستۆی کازمی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا