پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق تاوتوێی ڕاده‌ستكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌كات كه له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له‌گه‌ڵ ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق كۆبوه‌وه و تاوتوێی ڕاده‌ستكردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌یان كرد كه له‌سه‌ر خاكی ئه‌مریكا نیشته‌جێن.
میدیای عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌دواین بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق كراوه، ئه‌ویش بڕیاری ده‌ستگیركردن بوو بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌هۆی كوژرانی هه‌ریه‌كه له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌بۆردوومانێكی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.