هەزاران چەکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، ئاماری دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی لە هەرێم بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکە دەستیان بەسەر هەزاران چەکدا گرتووە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەکانی ماوەی ڕابردوو، 2 هەزار و 228 دەمانچەی بێ مۆڵەت دەستی بەسەرداگیراوە، هەروەها ھەزار و 811 چەکیتر لە  جۆری کڵانشینکۆف و 3 ھەزار و 22 تاپڕ و بادی.

ئاماژەیان بەوەشدا، 26 ھەزارو 523 فیشەکی تاپڕ و 9 ھەزار و 524 فیشەکی کڵاشینکۆف و 748 فیشەکی دەمانچە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕۆژی پێنج شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی، ئێمە ئاسایشی خەڵك و وڵاتی خۆمان ناكەینە قوربانی خراپكاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەلكی كوردستان دەكەم، چەكی بێ مۆڵەت ڕادەستی حكومەت بكەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاككردنەوەی كوردستان لە چەكی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەكردن بە چەك ڕێك دەخرێتەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا