ڕۆمانێکی بەختیار عەلی لەسەر شانۆ بە ئەڵمانی نمایش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ساڵی داهاتوو ڕۆمانی “داگیرکردنی تاریکی” کە لە نوسینی بەختیار عەلی نوسەر و ڕۆماننوسی کوردە، لەسەر شانۆ بە زمانی ئەڵمانی نمایش بکرێت.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی لاپەڕەی فەرمی بەختیار عەلی، بڕیارە ساڵی داهاتوو ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی لەسەر تەختەی شانۆی دەوڵەت لە شاری فیزبادن وەک شانۆگەریی نمایش بکرێت.

هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، بڕیارە یەکەم نمایشی کارەکە ڕۆژی 17ی 2ی 2023 بەڕێوەبچێت و دەبێتە یەکەم کاری شانۆگەریی وەرگیراو لە کارەکانی بەختیار عەلی کە لەسەر شانۆ ئەوروپییەکان نمایش بکرێت.

ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی یەکێکە لە ڕۆمانەکانی نوسەر بەختیار عەلی کە لە ساڵی 2020دا بڵاوکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا