مانگی داهاتوو دەست دەكرێت بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونی كرێنشینان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، قۆناغی یەكەمی جیاكردنەوەی فۆرمی كرێنشینان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووش دەست بە دروستكردنی بەشێكی یەكەكان بكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان و كەمدەرامەتان دروست بكات، بۆ ئەو مەبەستەش 120 هەزار فۆرم بۆ وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون پڕكراوەتەوە.

بەپێی ئامارێكی دەستەی وەبەرهێنانیش، لەو ژمارەیە 105 هەزر و 578 كەسیان خێزاندارن و لە 88% ی فۆڕمەكان پێكدەهێنن، 14 هەزار و 341 كەسیشیان سەڵتن كە 12% ی فۆڕمەكان پێكدەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا