فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی سووریا دەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا فەرمانی دەستگیركردنی دژی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەركرد.

میدیا فەرەنسییەكان بڵاویانكردەوە، دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا فەرمانێكی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دەركرد، كە لە 21ی ئابی 2013 تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ناوچەیەكی نزیك دیمەشقی پایتەختی سووریا بە بەكارهێنانی گازی كیمیاوی ئەنجامداوە،‌ بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە هەزار كەس.

باسیان لەوەشكردووە، جگە لە بەشار ئەسەد، فەرمانەكە دژی ماهیری برای و دوو گەورە ئەفسەری سوپای سووریا دەركراوە.

لە 15ی مانگی 3ی ساڵی 2011، شەڕی ناوخۆیی لە سووریا هەڵگیرسا و ئەو شەڕە‌ تەنیا كوشتار، ماڵوێرانی، ئاوارەیی و برسیەتی بۆ گەلانی ئەو وڵاتە بە دواوە بوو و تاكو ئێستا سەقامگیری و ئاسایش بۆ ئەو وڵاتە نەگەڕاوەتەوە و هێزی چەندین وڵاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێدا جێگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا