پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای داخستنی كەمپی (جەدعە 5) لە پارێزگای نەینەوا، كۆتایی بە دۆسییەی ئاوارەكان لەو پارێزگایەدا هات.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رۆژی سێشەممە 18_4_2023 راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: دوای گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەكانی پارێزگای موسڵ، لەمیانەی پلانی حكومەتی عێراق بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسییەی ئاوارەكان، كەمپی (جەدعە5) لەو پارێزگایە بەیەكجارەكی داخرا.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەمشێوە كۆتایی بە دۆسییەی ئاوارەكان لە پارێزگای نەینەوا هات، تەنیا ناوەندی (جەدعە1) بۆ ئامادەكاری دەروونی ئاوارەكان لە پارێزگای موسڵ ماوەتەوە.